توێژینەوەیەک: شەکرە ئێسکی خانمان لاوازدەکات، بەمەش ئەگەری کەوتنیان زیاددەبێت

11-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە سوێد هۆشداری دەداتە تووشبووانی شەکرە بەوەی کە زیاتر تووشی کەوتن و پووکانەوەی ئێسکەکانیان دەبن.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی گۆتنبێرگ لە سوێد کرا و دەرکەوت، ئەو خانمانەی تووشی شەکرە بوون کە بەساڵدادەچن؛ پەکیان دەکەوێت، چونکە بەهۆی بەرزیی شەکرەوە زۆرجار ئێسەکانیان دەپووکێتەوە و چڕییان کەمدەبێتەوە، ئەمەش ئەگەری کەوتنیان زیاددەکات.
 
ماتیا لۆرێنتزۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''زۆرینەی ئەو خانمانەی تووشبووی شەکرە بوون ئێسکی پەلەکانیان لاوازتر بووە بەراورد بە بڕبڕەکانیان''، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانێت کە وەرزشی بەهێزبوونی ماسوولکەکان بکەن.
 
بەگوتەی پسپۆڕان، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن و هەوکردن، شەکرە هۆکارە بۆ لاوازبوونی کوالێتیی ئێسکەکان .
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە