توێژینەوەیەک: بۆ هەندێک کەس قاوەخواردنەوە رێگەیەکی کێشدابەزاندنە
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی هاوبەش لەنێوان توێژەرانی سوێد و بەریتانیا لەبارەی قاوە کراوە وە دەریدەخات، کافایینی نێو قاوە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.بۆ هەندێک کەسیس رێگەیەکی کێشدابەزاندنە.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کارۆلینسکا لە سوێد و زانکۆی بریستڵ لە بەریتانیا لەسەر 10 هەزار کەس کراوە و دەرکەوتووە، هەندێک کەس جینێکی تایبەتمەندییان هەیە کە زۆر سوود لە کافاین دەبینن و جەستەیان بۆماوەیەکی زۆر دەیهێڵێتەوە.
سوزانا لارسۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەو جۆرە کەسانەی قاوە کێشیان دادەبەزێنێت، خاوەنی جینێکن بە ناوی CYP1A2 کە وادەکات جەستەیان بە خاوی کافاین تێکبشکێنێت، بەمەش خێراتر کالۆری دەسووتێنن و کێشیشیان دادەبەزێت.