توێژینەوەیەک: ساونا خڕۆکە سپییەکان بەنێو خوێندا بڵاو دەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە فینلەندەوە دەریخستووە کە چوونە ساوونا دەبێتە هۆی زیادبوونی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، کە رۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە بەرگریی جەستەدا دژی نەخۆشی و میکرۆبەکان.
توێژینەوەک لە زانکۆی رۆژهەڵاتی فیلەندا ئاشکرای دەکات مانەوە لە ساوونادا بۆ ماوەی 30 خولەک، لەگەڵ پشوویەکی کورت و خۆشتن بە ئاوی سارد لە ناوەڕاستیدا، بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی هەموو جۆرەکانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، نیوترۆفیل و لیمفۆسایتەکان، کە دوو جۆری سەرەکیی خانەی بەرگرین، دوای ساووناکە زیادیان کردووە و لە ماوەی نیو کاژێردا گەڕاونەتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆیان.
د. ئیلکا هینۆنێن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "ئەمە رەنگە ئاماژە بێت بەوەی کە ساوونا خڕۆکە سپییە زیادەکان لە شانەکانەوە دەخاتە نێو خوێنەوە و دواتر دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، ئەم جۆرە جووڵەپێکردنە کاتییەی خڕۆکە سپییەکان سوودی هەیە، چونکە کاتێک شوێنی کۆگەکردنیان بەجێدەهێڵن، باشتر دەتوانن بەناو جەستەدا بگەڕێن و وەڵامی میکرۆبەکان بدەنەوە."
د. ئیلکا هینۆنێن گوتی "تەنیا یەک جار چوونە ساوونای لەخۆگرتووە، بۆیە ناتوانرێت دەرەنجامی کۆتایی لەسەر کاریگەرییە درێژخایەنەکان دەربکرێت."