سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری: کەمیی پزیشکانی دامەزراومان رێگرییەکی کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوونە
رووداو - تەندروستی
سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری داوا دەکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، هاونیشتمانییان لە شوێنە رێگەپێدراوەکان ئاژەڵەکانیان سەرببڕن و رێنوێنییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11-5-2025 دکتۆر فەرهاد میکایل، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، راسپاردەیان کردووە کە سەربڕینی ئاژەڵ لە شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەخە بکرێت، بۆ ئەوەی تای خوێنبەربوون بە رێژەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
دکتۆر فەرهاد میکایل دەڵێت: بەهۆی دانەمەزراندنەوە ژمارەی پزیشکانی ڤێتێرنەری لەنێو دەزگا حکومییەکان کەم بووەتەوە و هەر ئەوەش بە هۆکارێکی کۆنتڕۆڵ نەکردنی تای خوێنبەربوون دادەنرێت.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان تەنیا بە یەک لایەن ناکرێت و پێویستە وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، شارەوانی و ژینگە بە یەک تیم کار بکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.
بۆچی ساڵانە تای خوێنبەربوون پێش جەژنی قوربان پەیدا دەبێتەوە؟