توێژینەوەیەک: خەواڵوویی بەردەوام ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکات

11-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو بەساڵاچووانەی هەست بە خەواڵوویی دەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە زۆرە.

توێژینەوەکە لە کۆلێژی پزیشکیی ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ئەمریکا لەسەر 445 کەس کرا و دەرکەوت، ئەو بەساڵاچووانەی بە درێژایی رۆژ هەستیان بە خەواڵوویی کردووە 45٪ ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە لە ساڵەکانی دواتریاندا زیادبووە.
 
د. ڤیکتۆر لیرۆی، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: پێویستە هەر کەسێک ماوەیەکی زۆر خەواڵوویی یاخود کێشەی خەوزڕانی هەبوو، لای پزیشكی پسپۆڕ چارەسەر وەربگرێت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر توانا مەعریفییەکانی نەکات.
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، ئەم هۆکارانە دەشێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە زیادبکەن؛ 
 
- خواردنەوەی کحول
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- کەمیی ڤیتامین D
- شەکرە
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- خەمۆکی
- قەڵەوی
- بەساڵداچوون
- کەمخەوی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەک لە شیری ئۆپتیلاک

وەزارەتی تەندروستی شیرێکی منداڵانی قەدەخە کرد؛ کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هاتەدەنگ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان شیرێکی منداڵانی بە ناوی Optilac لە بازاڕەکان کشاندەوە، کۆمپانیاکەش هاتەدەنگ و رایدەگەیێنێت، ''لەلایەن تەندروستیی عێراقەوە مۆڵەت دراوەتە هەر بەرهەمێک کە ئەورووپی بێت و لە چینەوە هاوردە بکرێت.''