کێبڵێکی USB لە میزەڕۆی گەنجێکدا دەردەهێنرێت

12-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە ئەمریکا کوڕێکی 21 ساڵان ''بۆ زیادبوونی ئارەزووی سێکسی'' کێبڵێکی USB دەخاتە نێو ئەندامی زاوزێی، پزیشکەکەی دەڵێت: کێبڵەکە تاوەکو میزڵدانی رۆیشتووە و برینداری کردووە.
 
گەنجەکە دانیشووی هەرێمی پێنسیلڤانیایە و بەپێی نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی رێکسڵی ئەمریکا، ئەو 21 ساڵانە کە زانیویەتی ناتوانێت کێبڵەکە دەربهێنێتەوە، چووە بۆ نەخۆشخانە.
 
بەگوتەی گەنجەکە، ئەو کارەی بۆ ئەوە کردووە کە ئارەزووی سێکسیی زیاد بکات، پزیشکی سەرپەرشتیاری کەیسەکەش دەڵێت: کێبڵەکە دەرهێنانی قورس بوو، چونکە گەیشتبووە میزڵدان و تووشی برین و هەوکردنی تووندی کردبوو.
 
هۆشداری جیددیش دەدەن لەوەی، ئەو رێگەیە هەڵە و مەترسیدارە و هیچ پەیوەندیی بە ئارەزووی سێکسییەوە نییە، بەڵکو دەکرێت ببێتەهۆی 'تێکچوونی چووک، نەزۆکی، برینی میزەڕۆ، تێکچوونی میزڵدان و هەوکردنی تووند'.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە