لیژنەی پزیشکیی لانسێت: پەتای داهاتوو لانیکەم 25 ملیۆن کەس دەکوژێت

12-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

تیمێک لە 50 پسپۆڕ و شارەزای بواری پزیشکی و تەندروستیی سەر بە لیژنەی پزیشکیی لانسێت ئاشکرای دەکەن، تاوەکو 2050 پێویستە رێژەی مردنی پێشوەختە واتە لە خوار کەسانی 70 ساڵان نیو ئەوەندە کەمببێتەوە، ئەنجامێکیش لەبارەی پەتای داهاتووەوە ئاشکرادەکەن.
 
تیمەکە لە ناوچە و زانکۆ جیاوازەکانی جیهان دابەشکراون، تاوەکو توێژینەوەیەکی جیهانی و گشتگیر ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی لە پەتای داهاتوو بکۆڵنەوە و ئەگەری گیانلەدەستدانی پێشوەختە تاوەکو 2050، نزیکەی 50٪ کەمبکەنەوە.
 
هاوکات راپۆرتەکە هۆشداری دەداتە وڵاتان کە جەخت لە 15 هۆکاری مردنی لەناکاو بکەنەوە و هەوڵبدەن بۆ پێشگیری و کەمکردنەوەیان کە هەشتیان پەیوەندییان بە نەخۆشییە گوازراوە و تەندروستیی دایکانەوە هەیە، حەوتیشیان پەیوەندییان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە هەیە.
 
لە بەشێکی راپۆرتی لیژنەی پزیشکیی لانسێت دا هاتووە، لە 10 ساڵی داهاتوودا زیاتر لە 20٪ ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتایەک هەیە کە لانیکەم 25 ملیۆن کەس بکوژێت، ئەمەش وایکردووە کە یەکێک لە مژارە سەرەکییەکانی لووتکەی تەندروستیی جیهانی، پێشگیری لە پەتاکان و نەخۆشییە گوازراوەکان بێت.
 
ئەنجامی راپۆرتەکە لە یەکەم رۆژی لووتکەی تەندروستیی جیهانی ئاشکرادەکرێت کە لە بەرلین بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.