دەزگایەکی بەریتانی: پایز کاتی بڵاوبوونەوەی پەتاکانە و هەندێکیان مەترسیدارن

رووداو - تەندروستی

دەزگایەکی تەندروستی بەریتانی رایدەگەیێنێت، ئەم ماوەیە کاتی بڵاوبوونەوەی چەندان نەخۆشیی درمییە و یەکێک لەوانە ئەنفلەوەنزایە.
 
دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا UKHSA دەریدەخات، ڤایرۆسەکان لە پایزدا بە رێژەیەکی زۆرتر و چالاکانەتر بڵاو دەبنەوە و بەشێکی زۆری ئەوانەی لە وڵاتەکە تووشی پەتا بوون، بەهۆی ڤایرۆسی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە بووە (رینۆ ڤایرۆس).
 
پڕۆفیسۆر جۆناسان بۆڵ، پسپۆڕی پەتازانی لە لیڤەرپووڵ دەڵێت: ئەمە شتێکی ئاساییە و پایزە، تەنانەت بەهۆی تێکەڵاوبوونی منداڵان لە قوتابخانە و ساردبوونی کەشوهەواوە ئەمانەش روودەدەن.
 
ئەمەش جگە لەوەی ڤایرۆسی RSV کە ڤایرۆسێکی کۆئەندامی هەناسەدانە هۆکارێکی پەتای وەرزییە و دەشێت ببێتە مەترسی بۆ منداڵ و بەساڵاچووان.
 
بەم رێگەیانە خۆت لە ئەنفلەوەنزای وەرزی بپارێزە
 
1- شۆردنی دەستەکان بەمەرجێک دەستشۆردنەکە زیاتر بێت لە 20 چرکە
2- بەکارهێنانی مادەی پاکژکەرەوە بۆ سەر مێز و کەلوپەلەکانی دەوروبەرت
3- بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوەکان بدە بەتایبەت مزرەمەنییەکان
4- رۆژانە ئاوی پێویست بخۆرەوە
5- نزیک مەکەورەوە لە کەسی تووشبوو
6- کەسانی تووشبوو لەکاتی کۆکە و پژمە کلێنکس بەکاربهێنن
7- دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ
8- هەواگۆڕکێ لەنێو ماڵدا هەبێت
9- کوتان بە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی
10-  دەرزیی تێکەڵە بەکارمەهێنە، چونکە بەرگریی جەستە لاواز دەکات 
11- بە ئاوی شلەتێن یاخود سارد خۆتبشۆ، چونکە بەرگریی جەستە بەهێز دەکات
 
بەم نیشانانەی خوارەوە بزانە کە تووشی ئەنفلەوەنزا بوویت یان هەڵامەت
 
لەکۆتاییدا پسپۆڕان هۆشداری دەدەن، زۆرینەی هۆکارەکانی پەتاکان ڤایرۆسە و نابێت دەرمانی دژەبەکتریاکان بەکاربێن و بەبێ راوێژی پزیشک دەرمان بخورێت. (لەبەر ئەم هۆکارە)