WHO: نزیکەی 94 ملیۆن منداڵ بەهۆی ڤاکسینی سوورێژەوە ژیانیان رزگارکراوە

رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ڤاکسینی سوورێژە ژیانی ملیۆنان منداڵی پاراستووە لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی و گیانلەدەستدان.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا لە جیهاندا بەهۆی کوتان بە ڤاکسینی سوورێژەوە ژیانی 94 ملیۆن منداڵ پارێزراون کە ئەمەش دەکاتە 94 ملیۆن ژیان.
 
ئەگەر دایک و باوکێک ڤاکسینی سوورێژە بۆ منداڵەکەیان نەکەن، چ لێکەوتەیەکی دەبێت؟  د. گەشبین کاوە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە وەڵامدا بە رووداوی گوتووە، سوورێژە نەخۆشییەکی قورسە و نیشانەکان رەنگە 7 بۆ 10 رۆژ بخایەنێت و دەکرێت منداڵەکە تووشی هەوکردنی تووندی سییەکان، گوێ و پەردەی مێشک بن، هەر بۆیە رەنگە بەهۆیانەوە گیانلەدەستبدەن. {زیاتر بخوێنەوە}.
 
هەر کە باسی ئۆتیزم و هۆکارەکانی دەکرێت، بەشێکی خەڵک ئاماژە بە ڤاکسین دەکەن و پێیان وایە ''ڤاکسین دەبێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی ئۆتیزم''، چوار پسپۆڕی وردیش روونکردنەوەیان بۆ رووداو داوە و راستییەکە ئاشکرادەکەن.