ئەگەر منداڵ بە ڤاکسینی سوورێژە نەکوترێت، دووچاری ئەم مەترسییە دەبێت

11-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، کوتان منداڵ لە چەندین نەخۆشی و نیشانەی تووندی نەخۆشییەکان دەپارێزێت کە رەنگە ببنە مەترسی لەسەر ژیانی، بەتایبەت ڤاکسینە رۆتینییەکان کە بەپێی خشتە دانراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 11-3-2025 د. گەشبین کاوە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بوولتەنی تەندروستیدا روونی دەکاتەوە، منداڵ دوو ژەم ڤاکسینی سوورێژە وەردەرگرێت کە ژەمی یەکەم لە تەمەنی 12 بۆ 15 مانگییەوە دەکرێت و ژەمی دووەم لە تەمەنی 4 بۆ 6 ساڵیدا دەکرێت.
 
د. گەشبین کاوە دەڵێت: بۆ ڤاکسینی سوورێژە هیچ خۆئامادەکردنێکی ناوێت و نیشانەکانیشی کەمە و ئاسایین ئەگەر تا و گەشکە دروستبکەن و ئەمانە نابێت ببنە رێگر لە کوتانی منداڵەکە.
 
ئەگەر دایک و باوکێک ڤاکسینی سوورێژە بۆ منداڵەکەیان نەکەن، چ لێکەوتەیەکی دەبێت؟ د. گەشبین لە وەڵامدا دەڵێت: سوورێژە نەخۆشییەکی قورسە و نیشانەکان رەنگە 7 بۆ 10 رۆژ بخایەنێت و دەکرێت منداڵەکە تووشی هەوکردنی تووندی سییەکان، گوێ و پەردەی مێشک بن، هەر بۆیە رەنگە بەهۆیانەوە گیانلەدەستبدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک پزیشکی ددان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.