لە دهۆک نەخۆشخانەی ئومێد بۆ چارەسەری شێرپەنجە کرایەوە

رووداو - تەندروستی

لە دهۆک نەخۆشخانەی ئومێد بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کرایەوە و لە 160 تەخت پێک دێت بە گوژمەی ملیۆنێک و 75 هەزار دۆلاری ئەمریکی دروستکراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13-5-2025 د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، جگە لەوەش چوار پڕۆژەی دیکە کە یەکێکیان دانانی سەنتەری چاندنی مۆخە لە پارێزگاکە دەکرێتەوە و بەشێکی هاوکارییە داراییەکانیش لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و کۆمپانیایەکی ئیتاڵی دابینکراوە.
 
بەگوتەی د. ئەفراسیاب مووسا هەر ئەمڕۆ سەنتەرێکی نوێ بۆ شووشتنی گورچیلە لە پارێزگاکە دەکرێتەوە، لە 60 تەخت پێک دێت و لەسەر بودجەی حکومەتی عێراقە کە 15 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، ئامارەکانی شێرپەنجە لە باشووری کوردستان لە ساڵانی 2023 و 2024 بەم شێوەیەیە؛
 
لە هەولێر ساڵی 2023= 5456 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە هەولێر ساڵی 2024= 4983 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
لە سلێمانی ساڵی 2023= 2796 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە سلێمانی ساڵی 2024= 3310 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
 
لە دهۆک ساڵی 2023= 1250 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون
لە دهۆک ساڵی 2024= 1303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون
 
لە کەرکووک ساڵی 2023= 1116تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە کەرکووک ساڵی 2024= 1276 تووشبووی نوێ تۆمارکراون