پسپۆڕێک: چا بەتاڵی بخورێتەوە، یان خورما و تووی وشکی لەگەڵدا بخورێت

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، 100 گرام خورما لەگەڵ 100 گرام شەکر وەکو یەکن، بەڵام خورما بەهۆی ریشاڵەکانی نێویەوە شەکری خوێن زۆر بەرز ناکاتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 14-5-2025 د. داهات حەوێزی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و هەناو لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، خورما و تووی وشک باشترین جێگرەوەی شەکری سپین کە دەکرێت بە چاوە بخورێن.
 
د. داهات حەوێزی دەڵێت: بەپێی توێژینەوەکان شەکری دەستکردی ستیڤیا، سۆربیتۆڵ و زایلیتۆڵ زیانیان نییە، بەمەرجێک ئەگەر بە رێژەیەکی کەم بخورێن.
 
ئەو بڕەشی روونکردەوە کە بۆ پیاڵەیەک چا، یەک دەنکۆڵە ''حەب''ـی ئەو شەکرە دەستکردانە بەکاربێت، بەڵام ئەورووپی بێت.