لە کفری ئەو خۆبەخشانەی 10 ساڵە لە ناوەندە تەندروستییەکان کار دەکەن، خەڵات کران
رووداو - تەندروستی
ئەو خۆبەخشانەی تەندروستی کە زیاتر لە 10 ساڵە لە کفری خزمەت دەکەن، خەڵات کران و ئەوانیش داوای دامەزراندن دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-5-2025 سۆران کەریم، لێپرسراوی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە رووداوی راگەیاند، چەندین ساڵە ئەو خۆبەخشانە کەموکورتییەکانی کەرتی تەندروستییان پڕکردووەتەوە.
یوسف محەممەد، خۆبەخشێکە و باسی ئەوە دەکات، بۆ ئەوەی خۆبەخشیان کردووە کە دابمەزرێن، بەڵام هێشتا کەس دانەمەزراوە.
دیدار نەوزاد، خۆبەخشێکی دیکەیە و دەڵێت: چەندان خۆپێشاندانمان کردووە و هیوادارم داواکارییەکانمان قبووڵ بکرێت.
دیلان یاسین، خۆبەخشێکە و ئەوە باس دەکات کە لە عێراق بە یاسا هەیە کە هەر کەسێک خوێندنی زانکۆ تەواو بکات، دەبێت دابمەزرێت.