رێکخراوی پەرستارانی ئێران: نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان وێران بووە
رووداو - تەندروستی
رێکخراوی پەرستارانی ئێران رایدەگەیێنێت، زۆرێک لە بەشەکانی نەخۆشخانەی فارابی بەهۆی بۆردوومانەوە لەکارکەوتوون، دوای ئەوەی دوێنێ هێرشی تووند کرایە سەر نەخۆشخانەکە.
نەخۆشخانەکە لە کرماشانە و رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، بەشێک لەو نەخۆشانەی خەوێندرابوون، برینداربوون و بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەکە بە تەواوی وێران بووە.
ئەمەی خوارەوە ڤیدیۆی نێو نەخۆشخانەکەیە دوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە؛
مووشەکی بالیستی پێنج مادەی مەترسیدار دەخاتە بەرگەهەوا؛ سییەکان پەک دەخەن و مێشک دەپووکێننەوە {بابەتەکە ببینە}.