رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی دووشەممەیە و دەنگی تەقینەوە لە پایتەختی ئێران دەبیسترێت. بەرپرسانی سوپای ئیسرائیلیش هۆشداری دەداتە خەڵکی بەشێک لە ناوچەکانی تاران کە شوێنەکانی خۆیان جێبهێڵن.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران "نزیکن لەوەی نەمێنن" بەو واتایەی هێرشیان کردووەتە سەریان. بەپێی چێککردنی رووداو، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران "شەبەکە خەبەر" پەخشی نەماوە.
وەزیرە ئیسرائیلییەکە ئەوەشی گوتووە کە خەڵک لە ناوچەکانی دەوروبەری بارەگای سەرەکیی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران چۆڵ دەکەن.
لەم لایڤ بلۆگەدا دوایین زانیارییەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
هەروەها لە یوتیوبی رووداو بەردەوام سەیری رووماڵی رووداو بکەن


