پسپۆڕێکی دەروونی: ترس لە لێکەوتەکانی جەنگ لەنێو گەنجاندا زیاترە

17-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کاتی چاوپێکەوتنی د. پگاە و دکتۆر لونا.
کاتی چاوپێکەوتنی د. پگاە و دکتۆر لونا.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان کە ماڵباتەکەی لە کرماشانە و لەنێو جەرگەی بۆردومانەکانی ئەسرائیلن، رایدەگەیێنێت: ئەوانەی باوەڕێکی ئایینیان هەیە دەروونیان لەکاتی ناخۆشی و بەتایبەتیش جەنگدا بەهێزە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 17-6-2025 د. پگاە عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ترس لە لێکەوتەکانی جەنگ لەنێو گەنجاندا زیاترە و کەسانی بەتەمەن لەبەر ئەوەی ئەزموونی دۆخەکەیان کردووە، زیاتر لەلایان ئاساییە.
 
ئەو پسپۆڕە پەیامێک ئاڕاستەی هاوونیشتمانییانی کرماشان دەکات و دەڵێت: ''ئازیزان ئەمە یەکەمجار نییە ئێوە نەهامەتی ببینن، کەسیش نازانێت لەوانەیە دوا جاریش بێت یان نا، بەڵام مانایەک بۆ ژیانیان پەیدا بکەن و پشت بە خۆتان ببەستن، ئەم رۆژانەش تێدەپەڕێت، هەر سەلامەتی و دڵخۆشی بەشتان بێت''.
 
بەپێی ئەو پسپۆڕە، کاریگەرییە دەروونییەکانی جەنگ دەشێت ئەمانە بن؛
 
-بێخەوی
-دڵەڕاوکێ
-بێئاوەزی
-خەمۆکی
-شۆک
- ترسان
-تووڕەیی
-کەمسەرنجی
-گۆشەگیری
-گۆڕان لە رەفتار و بیرکردنەوە
 
رێگەیەکی کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێش پێشنیاز دەکات کە تەکنیکی هەناسەدانە، بەجۆرێکە؛ چوار چرکە هەناسە هەڵبمژرێت، چوار چرکە هەناسەکە رابگیرێت و چوار چرکەش هەناسەکە بدرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.