لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان: پێویستە هەموو نۆرینگەیەک ئامێری پاکژکەرەوەی هەبێت

19-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا - دکتۆر ئەحمەد پاڵانی
دکتۆر لونا - دکتۆر ئەحمەد پاڵانی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو نۆرینگەکانی ددان ئامێری تایبەت بە پاکژکردنەوەی کەلوپەل و پێداویستییە بەکارهاتووەکانیان هەبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 19-5-2025 دکتۆر ئەحمەد پاڵانی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، گرنگە پێش هەر نەشتەرگەری و کردەیەکی جوانکاری و چارەسەرییەکی ددان، پشکنینە ڤایرۆسییەکان بۆ چارەخواز بکرێن.
 
دکتۆر ئەحمەد پاڵانی هۆشداری دەداتە خاوەن نۆرینگەکانی ددان و دەڵێت: ''هەمیشە ئامێری یەکجار بەکارهاتوو بەکاربهێنن و لەدوای هەر چارەسەرییەکیش، کەلوپەلەکان بە ئامێری پاکژکەرەوە ''Autoclave'' پاک بکرێنەوە.
 
یەکێک لە رێگەکانی گواستنەوەی نەخۆشیی ئەیدز، بەکارهێنانی کەلوپەلی پیسبووە بە خوێنی کەسانی تووشبوو. هەر بۆیە دەشێت نۆرینگەکانی ددان، سەرتاشخانە و ئارایشتگەکان هۆکار بن بۆ گواستنەوەی ئەیدز و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی جگەر.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.