خانمە پسپۆڕێکی کورد دەبێتە یەکەمی بۆردی عەرەبیی پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی پێست
رووداو - تەندروستی
د. هۆزان دڵنیا رواندزی بە پلەی یەکەم، بڕوانامەی بۆردی عەرەبیی پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بەدەستهێنا.
د. هۆزان دڵنیا رواندزی بە پلەی یەکەم بڕوانامەی بۆردی عەرەبیی پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لەکۆی 89 خوێندکاری پسپۆڕییەکە لە 11 وڵاتی عەرەبیدا بەدەستهێنا و دەڵێت، کێبڕکێیەکی زۆر سەخت بوو لەنێو خوێندکارانی بۆردەکە و بە ماندووبوونێکی زۆر توانیویەتی ئەو سەرکەوتنە بەدەست بهێنێت.
بەگوتەی ئەو خانمە پسپۆڕە، 19 خوێندکار لە عێراقدا بەشداریان کردووە و هەموو خوێندکارانی بۆردەکەش بۆ پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بریتیبوون لە 89 کەس.
لە ماوەکانی رابردوودا چەند کوردێک پێشەنگی بۆردی عەرەبییان بەدەستهێنابوو لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا و بەوە ناویان دەرکردووە کە پسپۆڕانی کورد بە زیرەکی و لێهاتووییەکەیانەوە توانیویانە شانبەشانی خوێندکارانی بۆردی وڵاتانی عەرەبی، بخوێنن و پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.
د. بەیار عەبدوڵڵا و د. هێمن باجەلان پلەی یەکەم و دووەمی بۆردی عەرەبیی پسپۆڕیی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆی منداڵان... د. هێرش دەربەندی، یەکەمی بۆردی عەرەبیی پسپۆڕیی هەناو