پسپۆڕێک: هەڵمەتی لونای پەمەیی ئەرکێکی پیرۆزی میدیایی رووداوە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی لە رانیە رایدەگەیێنێت، ئەم هەڵمەتەی رووداو رایگەیاندووە بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان بۆ پشکنینی نەخۆشییەکانی مەمک، پیرۆزە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19-10-2025 د. حەسەن عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لە رانیە بە رووداوی راگەیاند، رووداو ئەرکێکی گرنگی میدیایی جێبەجێکردووە کە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەیە بۆ پاراستنی تەندروستییان.
جیاوازیی خەرجیی چارەسەرییەکانی شێرپەنجەی مەمک بەگوێرەی قۆناخەکانی نەخۆشییەکە؛
بەگوتەی د. لوقمان نانەکەلی، پسپۆڕی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر، نرخی چارەسەرییەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا بەراورد بە ماوەی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بەم شێوەیەیە؛
- لە ماوە سەرەتاییەکانی قۆناخی یەکی شێرپەنجەکە؛ 4 بۆ 5 هەزار دۆلار.
- لە ماوەی قۆناخی دوو و سێی شێرپەنجەکە، ئەگەر پێویستی بە دەرمانی بایۆلۆژی و کیمیایی بێت؛ 20 بۆ 30 هەزار دۆلار.
- لە ماوەی قۆناخی چواری شێرپەنجەکە؛ 250 بۆ 300 هەزار دۆلار.
تەنانەت بەرپرسی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، تێچووی چارەسەریی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناخی یەک 300 هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام ئەگەر هەمان شێرپەنجە لە قۆناخی سێ یان چوار دەستنیشان بکرێت، بۆ 21 رۆژ 12 ملیۆن دیناری عێراقی تێدەچێت.