لە گەرمیان بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی بەردەوامە

رووداو - تەندروستی

مانگێک زیاترە کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی فێرکاریی کەلار، نەخۆشخانەی قەڵا، نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید خالید گەرمیانی و بەشێکی فریاکەوتنی شەهید هەژار بایکۆتی دەوامیان کردووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 20-7-2025 هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لە سنووری گەرمیان گوتی، نەخۆش بۆ راوێژی پزیشک و پشکنینی پێش هاوسەرگیری دەبێت ئێواران سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی فێرکاریی کەلار بکات، چونکە بەیانیان بایکۆتیان کردووە.
 
ئەو کارمەندانەی بایکۆتیان کردووە داوای مووچە دەکەن و بەهۆی ئەوەی زیاتر لە سێ مانگە مووچەکانیان دواکەوتووە بایکۆتیان کردووە.
 
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، نزیکەی 13 مەڵبەند و 63 بنکەی تەندروستی لە سنووری گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.