رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا هۆشداری دەدات و دەڵێت؛ پشتگوێخستنی ئەم نیشانانە لە قۆناغی پێش وەستانی سووڕی مانگانەدا، هەڵەیەکی گەورەیە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی مۆناش لە ئوستوڕالیا لەسەر 8 هەزار خانم کە تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 69 ساڵە، کراوە و دەرکەوتووە، 40%ی ئەو خانمانەی لە قۆناخی پێشوەختەی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانەدان تووشی گەرمبوونی جەستەی مامناوەند بۆ توند دەبن و نابێت پشتگوێی بخەن چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، پوکانەوەی ئێسک، بێتاقەتی، خەوزڕان.
پڕۆفیسۆر سوزان دەیڤس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی مۆناش، رایگەیاند:
هەروەها کۆلێژی پزیشکیی ئەی ئەند ئێم لە ئەمریکا، دەریدەخات، سیستەمێکی خۆراکیی رووەکیی، دەتوانێت نیشانەی گەرم داهاتنی جەستە دوای وەستانی هەمیشەی سووڕی مانگانە بەڕێژەی 88% کەم بکاتەوە.
توێژینەوەکە لە کۆلێژی پزیشکیی ئەی ئەند ئێم، لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی روەکی کەم چەوری، کە رۆژانە نیو کوپ سۆیای کوڵاوی تێدابێت، بۆ ماوەی 12 هەفتە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گەرمداهاتنی جەستە لە دوای وەستاندنی هەمیشەیی سووڕی مانگانە بەڕێژەی 88%.
هەر توێژینەوەکەدا هاتووە "ماددەی "ئایسۆ فلا ڤۆن" کە لە سۆیادا هەیە، لەنێو ریخۆڵەدا لەلایەن بەکتریا سوودبەخشەکانەوە دەگۆڕدرێت بۆ ماددەی ئیکۆڵ، ئەم ماددەیە یارمەتی رێکخستنەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەدات و نیشانەکانی وەک گەرمداهاتنی و شەکەتی کەمدەکاتەوە.
دکتۆر نیڵ بارنارد، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت: "ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە بۆ ئەو خانمانەی کە ساڵانێکە بەدەست نیشانەکانی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە دەناڵێنن." ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆرێک لە بەشداربووانی توێژینەوەکە دوای 12 هەفتە بەتەواوی لە نیشانەی گەرمداهاتنی جەستە رزگاریان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ