لە ژاپۆن بە پێنووسێکی زیرەک کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی خوێ دەکرێت

21-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە ژاپۆن پێنووسێکی کارەبایی کە بە باتری کاردەکات، کۆنتڕۆڵی تامی سوێریی خۆراک دەکات و پسپۆڕان بە رێگەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی خوێ دایدەنێن.
 
لە نێوەڕاستی ساڵی رابردوو داهێنانەکە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی مێجی لە ژاپۆن کرا و ئێستا بە فەرمی ئەو کەوچکە کەوتووەتە بازاڕەوە، کەوچکەکە پلاستیکییە و سەرەکەی پارچە کانزایەکی پێوەیە کە بە تەزووی کارەبا هەستی سوێری بە زمان دەدات، و وەکو ئەوە وایە خوێ زۆر کرابێتە نێو خۆراکەکە.

 
بەگوێرەی دروستکەرانی کەوچکە کارەباییەکە، ئەو پارچە کانزایە بڕی سۆدیۆمی نێو خوێی چێشتەکە چڕدەکاتەوە، ئەمەش وادەکات کە ئەگەر خوێی کەم بکرێتە نێو خۆراکەکە، ئەوا کەسەکە هەست بە بێخوێیی ناکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەک لە شیری ئۆپتیلاک

وەزارەتی تەندروستی شیرێکی منداڵانی قەدەخە کرد؛ کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هاتەدەنگ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان شیرێکی منداڵانی بە ناوی Optilac لە بازاڕەکان کشاندەوە، کۆمپانیاکەش هاتەدەنگ و رایدەگەیێنێت، ''لەلایەن تەندروستیی عێراقەوە مۆڵەت دراوەتە هەر بەرهەمێک کە ئەورووپی بێت و لە چینەوە هاوردە بکرێت.''