ئەو نەخۆشییانەی وایان کرد پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی بکات

رووداو - تەندروستی

ڤاتیکان بە فەرمی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رادەگەیێنێت.
 
پاپا فرانسیس تەمەنی 88 ساڵ بوو و بەم دواییانە بەهۆی تووشبوونی بە هەوکردنی سییەکانەوە چەندین رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە و لەگەڵ باشتربوونەوەی دۆخەکەی، بەشداری جەژنی هەستانەوەی کرد.
 
ئەو لە ئەرجەنتین لە ساڵی 1936 لەدایکبووە، کەنیسەی گشتیی ڤاتیکان دەڵێت: لە 7:35 خولەکی ئەم بەیانییە کۆچی دوایی کرد. 
 
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە پاپا، ئەو تەنیا بە یەک لای سی هەناسەی داوە و لە کاتی منداڵی بەهۆی هەوکردنێکی تووندەوە لایەکی سییەکانی پەکی کەوتووە.
 
بۆ یەکەمجار لە تەمەنی 84 ساڵیدا نەشتەرگەریی ریخۆڵەی بۆ کراوە، هەروەها لە 86 ساڵیدا بەهۆی هەوکردن و ناڕێکیی هەناسەدانی چەندجارێک لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
 
لەم چەند رۆژەدا بەهۆی جەژنی هەستانەوە، پزیشکان هۆشدارییان لە تەندروستیی پاپا دا لەبەر بەشداری کردنی و چالاکییەکانی بۆ جەژنەکە، و گوتیان کە پێویستی بە چاودێرییەکی چڕ هەیە بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و تووشی هەوکردنێکی تووندی سی بووە بە ناوی نیومۆنیا Pnuemonia.