سوود و تایبەتمەندییەکانی چا جیاوازەکان بزانە
رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چایە و هەر جۆرە چایەکیش سوودێکی تایبەت بە خۆی هەیە، چونکە بەپێی پێکهاتەکانیان سوودەکانیان جیاواز دەبێت و بەشێکی زۆریان لە هەندێک خاڵدا هاوبەشن.
بەپێی سەرچاوە جیهانییە پزیشکییەکان دەشێت ئەم چایانەی خوارەوە ئەم سوودانەیان هەبێت کە گرنگترینیان ئەمانەن؛
چای سەوز
- دژەئۆکسان کە دژی شێرپەنجە دەجەنگێت
- پاراستنی تەندروستیی دڵ، لوولەکانی خوێن و مێشک
- باشترکردنی زیندەچالاکی بۆ توانەوەی چەوری
- پارێزگاری لە پێست
چای گوڵەبەیبوون
- کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ
- باشترکردنی خەو
- کەمکردنەوەی هەوکردن
- کەمکردنەوەی ئازاری گەدە
چای رەش بەبێ شەکر
- وریایی زیاد دەکات
- پاراستنی تەندروستیی دڵ، لوولەکانی خوێن و مێشک
- سەرچاوەیەکی باشی دژەئۆکسانە
چای دارچین
- کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ
- مێشک چالاک دەکات
- باشترکردنی تەندروستیی دەم و ددان
چای ئێرانی
- مێشک چالاک دەکات
- یارمەتیی هەرسکردن دەدات
- باشترکردنی سووڕی خوێن
چای لیمۆ
- یارمەتیی هەرسکردن دەدات
- تایبەتمەندیی دژەبەکتریا و دژەکەڕووی هەیە
- کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ
- باشترکردنی خەو
چای ماتێ
- زیادکردنی سەرنج
- زیادکردنی توانای جەستە
- دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکان
- دابەزاندنی کێش بدات
چای ئینگلیزی
- وریاکەرەوەیە
- دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی