سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: هەوڵی جیدی هەیە ساڵی داهاتوو زۆرینەی دەرچووان دابمەزرێن
رووداو - تەندروستی
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایدەگەیێنێت، لە ساڵی داهاتوودا ئومێدێکی زۆر هەیە کە دەرچووەکانی بەشە تەندروستییەکان دابمەزرێن و بەپێی ساڵی دەرچوونیش، لە 2014ـەوە دەستپێدەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-10-2025 جەبار محەممەد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هەوڵی جیدی هەیە بۆ دامەزراندنی ئەو خۆبەخش و دەرچووانەی تەندروستی کە لە ساڵی 2014ـەوە دانەمەزراون.
جەبار محەممەد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی گوتی، ''بەپێی ساڵی دەرچوون، لە دەرچووانی ساڵی 2014ـەوە دەست بە دامەزراندن دەکرێت''.