لێکۆڵینەوەیەک: چوونە نێو سەوزایی حەزی جگەرەکێشان کەم دەکاتەوە

22-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی لە ژینگەی سەوزاییدا دەژین، کەمتر جگەرە دەکێشن و حەزی خواردنەوەی مەییان کەم دەبێتەوە.
 
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی ئێکستەر لە ئینگلاند لەسەر 18 هەزار و 838 کەس کرا و دەرکەوت، ئەوانەی لەنێو گەڕەکەکانیشیان سەوزایی و دار هەیە، کەمتر حەزیان بۆ جگەرەکێشان بووە.
 
ئەنجامەکانیش دەریانخستووە، چەند سەوزایی لە شوێنی نیشتەجێبوون نزیک بێت یاخود ماڵەکان پڕ بن لە گوڵ و دار، ئەوەندەش حەز و ئارەزووی خواردنەوەی مەی و جگەرەکێشان کەم دەبێتەوە؛ هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە کەسەکان حەزیان لێبووە زیاتر سوود لە هەوای پاکی سرووشتەکە وەربگرن و چێژی لێ ببینن.
 
دەتەوێت واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپێکێشان بهێنیت و نازانیت چۆن؟ زۆر ئاسانە و ئێستا لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ ناوی خۆت تۆمار بکە و لەژێر رێنوێنیی پزیشکی پسپۆڕ واز لە تووتن بهێنە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە