پزیشکێکی گەنجی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی ددانی کورد لە رێوڕەسمێکدا کە لەلایەن دامەزراوەی Global Summit Institute رێکخرابوو، مەدالیا و بڕوانامەی رێزلێنانی پێ بەخشرا. بە گوتەی ئەو پزیشکە، ئەو گەنجترین پزیشک بووە لەنێو سەرجەم ئەو پزیشکانەی کە ئەو خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-10-2025 دکتۆر فواد سورچی، پزیشکێکی ددان لە بوڵتەنی تەندروستی ئاماژەی بە گرنگیی تەکنەلۆژیای نوێ و ژیریی دەستکرد لە بواری پزیشکیدا کرد و رایگەیاند، "دەبێت پزیشکان شارەزاییەکی تەواویان لەسەر ژیریی دەستکرد هەبێت."
ئەو پزیشکە گەنجە کوردە، ئامۆژگاریی خوێندکاران و گەنجانیشی کرد کە گرنگی بە فێربوونی زمان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بدەن و گوتی، "خوێندکار و گەنجان گرنگی بە زمان و تەکنەلۆژیا بدەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستیان بە زانیارییەکان بگات."
لە کۆتایدا دکتۆر فواد سورچی گوتی نوێترین تەکنەلۆژیایەکان لە هەرێمی کوردستان بەردەستن و پزیشکان دەتوانن سوودی لێببینن