سەنتەری شەکرە لە سلێمانی: لە 18 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 41 هەزار تووشبووی نوێ تۆمار کراون
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە سلێمانی ئاشكرای دەکات، ئێستا تووشبووانی شەکرە لە سەنتەرەکە 42 هەزار کەسن و لە سەرەتای دامەزراندنی سەنتەرەکەوە، 41 هەزار و 100 تووشبووی نوێ زیادبوون.
ئەمڕۆ شەممە 22-11-2025 رەحمان مەحموود، بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لەماوەی 18 ساڵدا زیاتر لە 41 هەزار تووشبووی شەکرەی تۆمارکراو زیادبوون.
رەحمان مەحموود روونی دەکاتەوە، لە ساڵی 2007دا تەنیا 825 تووشبووی شەکرە تۆمار کرابوون، بەڵام ئەم ژمارەیە ئێستا بووەتە 42 هەزار تووشبوو لەکاتێکدا ئەوە تەنیا هی سنووری سلێمانییە و ''هەزاران کەسی دیکەش ماون کە تۆمار نەکراون''.
لەبارەی دەرمانەکانەوە گوتی، کێشەی کەمیی حەبی شەکرە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان هەیە و لە بەغداوە ئەوە کورتبڕی تێدا دەکرێت. (راپۆرتێک لەبارەی سەنتەری شەکرەی هەولێرەوە ببینە).