د. خالید گەردی: میزڕاگرتن مەترسیی هەوکردنی میزەڕۆ زیاد دەکەن

22-11-2025
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. خالید گەردی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ
دکتۆر لونا خالید - د. خالید گەردی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ رووندەکاتەوە و جەخت لەسەر گرنگیی رۆڵی شێوازی ژیان و بەکارهێنانی دروستی دەرمان دەکاتەوە بۆ خۆپاراستن و چارەسەر.
 
ئەمڕۆ شەممە 22-11-2025 د. خالید گەردی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند نیشانەکانی هەوکردنی میزەڕۆ بریتین لە ئازار لەکاتی میزکردندا، میزکردنی زۆر، ئازاری پشت و هەندێکجاریش لەرز و تا.
 
ئەو پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ ئاماژە بەوە دەکات کە شێوازی ژیان کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە. گوتی: "میز راگرتن بۆ ماوەیەکی زۆر رێگەخۆشکەرە بۆ تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ، هەروەها پاکڕاگرتنی کۆئەندامی میز و شێوازی خۆپاکردنەوە زۆر گرنگە، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی شەکرێکی زۆریان تێدایە."
 
سەبارەت بە بەکارهێنانی چارەسەری سرووشتی وەک توو (Cranberry)، د. خالید روونیکردەوە "پێویستە ئەو بەرهەمەی توو کە بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی میزەڕۆ ماددەی پڕۆئەنسۆسیانیدینی تێدا بێت کە لە 200 ملیگرام کەمتر نەبێت."
 
لە کۆتاییدا، د. خالید گەردی هۆشدارییەکی گرنگی دا لەبارەی بەرهەڵستیی دژەبەکتریاییەکان و گوتی: "بەرگریی جەستە دژی دژەبەکتریایەکان کێشەیەکی گەورەیە بۆیە پێویستە هاونیشتمانییان زۆر بە وریاییەوە دەرمانەکان بەکاربهێنن و تەنیا لەسەر رێنمایی پزیشکی پسپۆڕ وەریبگرن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەک لە شیری ئۆپتیلاک

وەزارەتی تەندروستی شیرێکی منداڵانی قەدەخە کرد؛ کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هاتەدەنگ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان شیرێکی منداڵانی بە ناوی Optilac لە بازاڕەکان کشاندەوە، کۆمپانیاکەش هاتەدەنگ و رایدەگەیێنێت، ''لەلایەن تەندروستیی عێراقەوە مۆڵەت دراوەتە هەر بەرهەمێک کە ئەورووپی بێت و لە چینەوە هاوردە بکرێت.''