رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، تیشکی خۆر توانای وەچەخستنەوە بەهێزدەکات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی تەلئەبیب لە ئیسرائیل ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، خۆدانە بەر تیشکی خۆر بەشێوەی مامناوەند توانای وەچەخستنەوە باشتردەکات بەتایبەت لە خانمانی 30 بۆ 40 ساڵان.
توێژەران کاریان لەسەر جۆرە هۆرمۆنێکی خانمان کردووە بەناوی AMH کە بە گوێرەی وەرزەکانی ساڵ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا کەمدەبێتەوە، بەڵام دەرکەوتووە؛ ئەو خانمانەی زۆر خۆیان دەخەن بەر خۆر رێژەی ئەو هۆرمۆنەیان بە هەڵکشانی تەمەنیش زۆرە.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''بەرکەوتن بە تیشکی خۆر یارمەتی ئەو خانمانە دەدات کە تەمەنیان لە سەروو 30 ساڵەوەیە بۆ ئەوەی دووگیان ببن و وەچە بخەنەوە''.
بە گوێرەی کۆمەڵەی پسپۆڕانی پێست لە سوێد، خۆدانە بەرخۆر یاخود چوونە بەرخۆر پێویستە چەند مەرجێکی تێدابێت کە باوترینیان بریتییە لە 'داپۆشینی روخسار، بەکارهێنانی چاویلکە، بەکارهێنانی دژەخۆر بە گوێرەی جۆری پێست، نەچوونە بەرخۆر لەکاژێر 10ـی بەیانی تاوەکو 3ـی دوای نیوەڕۆ، پاشانیش لەبەرکردنی پۆشاکی لۆکە و جلوبەرگی رەنگکاڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ