توێژەرێکی ئەمریکی: نزاکردن ئارامی بە دەروون دەبەخشێت

رووداو - تەندروستی

توێژەرێک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی نزا و پاڕانەوە دەکەن 30٪ تەمەنیان درێژترە لەو کەسانەی نزا ناکەن.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکا کراوە و دەریدەخات؛ نزاکردن ئارامی بە دەروون دەبەخشێت و وادەکات بە رێژەی 30٪ تەمەن درێژ بێت.
 
د. لیندا پاوڵ، توێژەرە لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکا دەڵێت: ئەو هیوایەی لەکاتی نزاکردن لە هەموو ئاینە جیاوازەکان دەبینرێت ئاسوودەییەکی دەروونی دەبەخشێت و دەروون ئارام دەکاتەوە هەستی ئەرێنی بە کەسەکە دەبەخشێت.