دەزگای روانگە سیمپۆزیۆمی زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجامدەدات
رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ شەممە 25-1-2025 دەزگای روانگە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ زانکۆی لوبنانیی فەرەنسی سیمپۆزیۆمێکی زانستی و تەندروستی بە ناونیشانی ''زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری'' لە هەولێر ئەنجامدەدات، هاوکات تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی سیمپۆزیۆمەکەیە.
ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە دەرخستنی تواناکانی توێژەران و ئاشکراکردنی ئەنجامی توێژینەوە جیاوازەکانە لەبوارە هەنووکەییە تەندروستییەکان، بەتایبەت شێرپەنجە و گۆڕانی کەشوهەوا و باسکردنی داهێنانە تەندروستی و پزیشکییەکان.
هەروەک دکتۆر ئاراس برادۆستی لە رێوڕەسمی راگەیاندنی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە دهۆک گوتی، ''پەرستاران رۆحی خزمەتگوزاریی پزیشکییە لە دونیا''، ئامانجێکی دیکەی سیمپۆزیۆمەکە باسکردن و توێژینەوە نوێیەکانی پەرستاری و جەختکردنەوە لە کارەکانیان.