رووداو- هەولێر
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنای ئەسترازینیکا دەگاتە عێراق و هەرێمی کوردستان.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەگاتە عێراق کە بڕەکەی 336 هەزار ڤاکسینە و لە ئاژانسی کۆڤاکس کڕدراوە، بڕی 43 هەزار ڤاکسینی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان روونیدەکاتەوە ئەو ڤاکسینەی دەگاتە هەرێمی کوردستان دوای دەرچوونی بڕیاری رێگەپێدان و سەلامەتی بەکارهێنان بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان دابەشدەکرێت و دەدرێتە ئەو کەسانەی لەپێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
وەک وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان باسیدەکات سەرەتا ڤاکسینی ئەسترازینیکا بەسەر گروپی مەترسیدار دابەشدەکرێت کە لەپێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و زیاتر لە مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنان.



