وەزارەتی تەندروستی: سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە

25-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن تای خوێنبەربوون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چەند رێنوێنییەکی تایبەت بە سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە."

وەزارەتی تەندروستی نۆ خاڵی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رێنوێنیی خەڵک دەکات لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیکردن پەیڕەوی بکەن، لە یەکێک لە خاڵەکاندا هاتووە، قەسابەکان دەبێت پابەند بن بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن، بەتایبەت لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەیەکی تەواو، "لەکاتی سەرپێچی بە تووندی سزا دەدرێن."

لە یەکێک لە خاڵەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، دەبێت جلی قۆڵ درێژ و رەنگ کاڵ لەکاتی سەردانیکردنی ئەو شوێنانە لەبەربکرێت کە "گەنەیان تێدا بڵاوە،" هەروەها بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە دوورخستنەوەی مێروو و گەنە. لە کۆتایی خاڵی پێنجەم رێنوێنیی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، گۆشت دەبێت بۆ ماوەیەک بکوڵێندرێت کە "لە 30 چرکە کەمتر نەبێت."
 
راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی - 1

ـ

راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی - 2

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندانی تەندروستی تووشبوویەکی ئیبۆلا بەخاک دەسپێرن.

لە کۆنگۆ ئیبۆلا سەتان کەس دەکوژێت، بەڵام خەڵک دژی رێکارەکانی خۆپارێزی دەوەستنەوە

تووشبووانی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ بە رێوشوێنی تایبەت بەخاک دەسپێردرێن، کەسوکارەکانیان لە دوورەوە شینیان بۆ دەکەن و جگە لە کارمەندی داپۆشراوی تەندروستی، کەس بۆی نییە دەست لە تابووتەکانیان بدات.