بەرپرسی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی: ساڵانە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە زیاددەکات
رووداو - تەندروستی
د. چنار سنجاوی، بەرپرسی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی دەڵێت کە ''ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە بە ژمارە نابێت بەراورد بکرێت، بەڵکو دەبێت رێژە وەربگیرێت و بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان وەربگیرێت''.
د. چنار سنجاوی دەشڵێت: ساڵ بە ساڵ رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە روو لە زیادبوونە، هەر بۆیە پشکنینی پێشوەختە بە رێگە چارەسەر زوو چارەسەرکردن و زوو پێشگیریکردن لێی دادەنێت.
ئەویش دابینکردنی بیمەی تەندروستی بە کارێکی زۆر پێویست دادەنێت بۆ هاندانی خەڵک تاوەکو پشکنینی پێشوەختە بکەن، بۆ ئەوەی ئەوانەشی توانای داراییان نییە پشکنینەکە بکەن، لەڕێگەیەوە ئاسانکارییان بۆ بکرێت.
سنجاوی پێشنیازدەکات، زیاتر و زیاتر هۆشیاریی تەندروستی بۆ پشکنین و رێگەکانی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لەلایەن مامۆستایان و کەسایەتییەکانی نێو کۆمەڵگەوە بڵاوبکرێتەوە.
ئەم قسانەی بەرپرسی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی بوو لە پانێڵێک کە ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەزگای روانگە لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە رۆژی شەممە 26-1-2025 رێکی خستبوو. {زیاتر ببینە}.