رووداو - تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا هۆشداریدەدات لە دژی بەکارهێنانی کاتژمێری زیرەک بۆ پێوانی شەکری خوێن.
دەزگاکە ئاشکرای دەکات، پێوانی شەکری خوێن لەڕێگەی کاتژمێری زیرەکەوە مەترسییەکی گەورەیە، پسپۆڕێکیش دەڵێت: وردترین پێوانەکردنی شەکری خوێن؛ کونکردنی پێستەکە و وەرگرتنی نموونەیەکی خوێنە.
بە گوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا، هۆشدارییەکە هەموو کاتژمێر، مستیلە و دەستبەندێک دەگرێتەوە کە پێوانی شەکری خوێن بە ئەلیکترۆنی و بێ وەرگرتنی نموونەی خوێن دەکەن.
د. رۆبێرت گابی، لە کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی، دەڵێت؛ بەکارهێنانی ئەم کاتژمێرانە دەبێتەهۆی پێوانێکی هەڵە و باس لەوەش دەکات کە پێویستە بۆ پێوانی شەکری خوێن پەنجە گەورەکەی دەست بە دەرزی کون بکرێت و لەڕێگەی خوێنەوە پشکنینی شەکرە بکرێت.
بە گوێرەی ئامارێکی ساڵی 2021ـی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە جیهاندا لەکۆی 10 کەس، یەکێکیان تووشبووی شەکرەیە و هۆکاری سەرەکیش بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم؛ ناڕێکیی شێوازی ژیانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ