دامەزرێنەری ئەمازۆن داوای هاوکاری بۆ کارمەندانی کۆمپانیاکەی دەکات

26-03-2020
A+ A-
 
جێف بێزۆس، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و دامەزرێنەری ئەمازۆن کەوتووەتە ژێر رەخنە بەهۆی ئەوەی داوای لە خەڵک کردووە هاوکاری کارمەندانی کۆمپانیاکەی بکەن کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان پێگەیشتووە. 
 
کۆمپانیای ئەمازۆن بڕی 25 ملیۆن دۆلار هاوکاری راگەیاندووە بۆ کارمەندەکانی و دەرگەشی بۆ خەڵک کردووەتەوە بەشداربن لە بەخشینی هاوکاری دارایی بۆ کارمەندانی کۆمپانیای ئەمازۆن و دەیان هەزار کەسی دیکەی ئەمریکا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرنا زیانیان بەردەکەوێت. 
 
داواکەی دامەزرێنەری ئەمازۆن رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە بەوەی خەڵک دەڵێن، جێگەی شەرمەزارییە کە کۆمپانیایەک بەهاکەی سەرووی تریلیۆنێک دۆلار بێت، بەڵام داوای هاوکاری لە خەڵک بکات. رەخنەگران دەڵێن، بێزۆس کە خۆی دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە دەتوانێ لە سەرمایە زۆرەکەی خۆی پارە بۆ زیانلێکەتووانی کۆرۆنا و توێژینەوە تەرخانبکات. 
 
ئەمازۆن دوای ئەوەی هەستی بە هەڵوێستی خەڵکی لەبارەی داواکە کرد، شێوازی داواکەی گۆڕی و رایگەیاند "بانگهێشتەکە پەیوەندی بە خۆبەخشی و بەخشینەوە هەیە و شتێکی ئاساییە ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە کاری خێرخوازیدا بکەن هاوکاری دارایی کەسانی لێقەوماو و زیانلێکەوتوو بکەن".
 
بەگوێرەی داتاکان، پوختەی سەرمایەی جێف بێزۆس لە ساڵی 2018 زیاتر بووە لە 114 ملیار دۆلار و تەنانەت دۆلارێکیشی وەک باج نەداوەتە حکومەتی فیدراڵی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە