رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی باشوری وێلزی نوێ دەریدەخات، دەرزی هەفتانەی دەرمانی سیماگلۆتاید مەترسی نەخۆشییەکانی گورچیلە، دڵ و خوێنبەرەکان و مردن لەنێو تووشبووانی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی باشوری وێلزی نوێ لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێن دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خوێنبەرەکانی گورچیلە و ئەمەش دەبێتە هۆی فشار دروستکردن لەسەر دڵ، بەکارهێنانی دەرزیی هەفتانەی سیماگلۆتاید مەترسی دەرئەنجامە توندەکانی نەخۆشی شەکرە بە رێژەی ٢٤% کەمدەکاتەوە.
د. پلاڤۆ پێرکۆڤیک پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە ئوسترالیا رایدەگەیێنێت، گرنگە تووشبووانی نەخۆشی شەکرە شەش مانگ جارێک پشکنینی گورچیلەکانیان ئەنجامبدەن و زووتر ئاگاداربن لە بوونی هەر گۆرانکارییەک.
بە پێیی ناوەندی کۆنتڕۆل و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، نەخۆشی شەکرە مەترسییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە ئەمریکا و جیهان،نزیکەی یەک لە هەر سێ کەسی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ