رووداو - تەندروستی
لقی دهۆکی سەندیکای پزیشکانی کوردستان ئاشکرای دەکات، ژمارەی پزیشک لە پارێزگاکەدا کەمە و سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکاکەش داوای پسپۆڕی دەروونی و سڕکردن دەکات.
د. ئاراس عەبدال، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە سەرجەم پارێزگای دهۆک هەزار و 500 پزیشک هەن، دەشڵێت: پارێزگاکە پێویستی بە پزیشکی زیاتر هەیە بۆ پڕکردنەوەی ژمارەی پێویستی پزیشک.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی ئایاری 2024 د. ئاراس عەبدال بە رووداوی گوت، کێشەی کەمیی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان و پسپۆڕی سڕکردنیان هەیە و داوادەکات کە پسپۆڕی ئەو بوارانەیان بۆ دابینبکرێت.
د. ئاراس عەبدال دەڵێت: ''ژمارەی پزیشکان بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی دهۆک زۆر کەمە و لە ژێر ئاستی ستاندارە''.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە کۆی 100 هەزار کەس، پێویستە 100 پزیشک هەبێت، ئەگەر دهۆک دانیشتووانەکەی ملیۆنێک و 600 هەزار کەس بێت، ئەوا تەنیا 93 پزیشک بۆ ئەو ژمارەی دانیشووانە هەن کە ئەمەش لە ئاستی ستانداردی جیهانی کەمترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ