کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا 8 خۆراکی نایاب بۆ هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن رادەگەیێنێت

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا باشترین خۆراکەکان بۆ هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن ئاشکرا دەکات، یەکێکیان گوێزە.
 
کۆمەڵەکە لەبارەی هاوسەنگکردنی پەستانی خوێنەوە دەریدەخات، بە شێوازی ژیانی تەندروست و باشترکردنی خۆراکەکان دەکرێت بە رێژەیەکی زۆر پەستانی خوێن هاوسەنگ بکرێت و رێگری لە تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن بکرێت.
 
خۆراکەکانیش ئەمانەن؛
 
- شاتوو؛ چونکە مادەی فلاڤینۆیدەکانی تێدایە.
- گوێز؛ چونکە دەوڵەمەندە بە چەوریی ناتێر و یارمەتیدەریشە بۆ کەمکردنەوەی چەوریی زیانبەخشی خوێن.
- شەربەتی پرتەقاڵی فرێش؛ چونکە سەرچاوەی پۆتاسیۆم و فلاڤینۆیدەکانە.
- شووتی؛ چونکە دەوڵەمەندە بە ئاو و مادە کانزاییەکان کە دڵ رێک دەخەن.
- گوێزی هیندی؛ چونکە تەندروستیی خوێنبەرەکان دەپارێزێت.
- ماسی؛ چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ کە چەورییەکی ناتێرە و یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی چەوریی زیانبەخشی خوێن.
- نیسک؛ چونکە دەوڵەمەندە بە مادەی ئاسن و مادە کانزاییەکانی دیکە.
- ماست؛ چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پۆتاسیۆم.
 
هەروەها رێنوێنیی هاووڵاتییانیش دەکات، شەش مانگ جارێک پشکنینی پێشوەختە بکەن.