حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمانگەکانی درێژکردەوە رایدەگەیێنێت، لە رۆژی یەکشەممە 29-03-2020 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 16-04-2020 پشووی فەرمییە، بەڵام پشووەکە ھێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی ناگرێتەوە.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی رۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان و زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە رۆژی یەکشەممە 29-03-2020 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 16-04-2020".
دەقی راگیێندراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی رێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی رۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی 29-03-2020 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی 16-04-2020.
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە رێگەی پیادەکردنی ئێشگریی.
د.جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٨
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ