رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێک بۆ رێگری و هۆشیاریی دژی مادە هۆشبەرەکان دەستپێدەکات و د. رەوشت رەشید، سەرپەرشتیاری هەڵەمەتەکە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: گەنجان زۆرترین ئالوودەبوو و بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکانن و خراپیی باری داراییان هۆکاری سەرەکییە.
د. رەوشت رەشید دەشڵێت، شەڕی مادەی هۆشبەر شەڕی هەمووانە و هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگە دەبێت بەشداربن، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو هاوردەکردنی مادە هۆشبەرەکان بۆ نێو عێراق 20٪ زیادی کردووە و بەکارهێنەریش زیاد بووە.
د. رەوش رەشید گوتی، ''هەڵمەتەکە لە سێ قۆناخ پێکدێت و قۆناخی یەکەم کە ساڵێک دەخایەنێت بۆ هۆشیارکردنەوەیە، قۆناخی دووەم دروستکردنی سەنتەرێکی پڕۆفێشناڵی چارەسەریی ئالوودەبووانە لە هەولێر، قۆناخی سێیەمیش گێڕانەوەی ئالوودەبووانی چارەسەرکراوە بۆ نێو کۆمەڵگە''.
حەشیش، کۆکاین و کریستاڵ باوترین مادەی هۆشبەرن و بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان ئەمانە زیانەکانیانن؛
مەترسییەکانی حەشیش ''ماریوانا''
** کورتخایەنەکان
خاوبوونەوەی جووڵە
دڵەڕاوکێ و شڵەژان
خێرالێدانی دڵ و جەڵتەی دڵ
لاوازیی توانای سێکسی
** مەترسییە درێژخایەنەکان
خەمۆکی
لەبیرچوونەوە
شێرپەنجە
گۆشەگیری
ئالوودەبوون
******************
مەترسییەکانی کۆکاین
** کورتخایەنەکان
شڵەژان
سەرئێشە و سکئێشە
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە
ناڕێکیی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن
جەڵتەی دڵ
سەرسووڕان
لەهۆشخۆچوون
** درێژخایەنەکان
مەیینی خوێن
ئاوسانی شاخوێنبەر
تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن
هەناسەتەنگی
کەمبوونەوەی ئۆکسجین بۆ مێشک
زیادبوونی هەوکردن
پەککەوتنی گورچیلەکان
لەدەستدانی بۆنکردن
خوێنبەربوون
ناڕێکیی لە کۆئەندامی هەرس
*******************
مەترسییەکانی ''کریستاڵ''
** کورتخایەنەکان
شڵەژان
دڵەڕاوکێ
وشکبوونەوەی جەستە
ناڕێکیی لێدانی دڵ
برسیبوون
لاوازیی سێکسی
** درێژخایەنەکان
پووکانەوەی ئێسک
لاوازبوونی ددانەکان
جەڵتەی دڵ
بەرزبووەنەوەی پلەی گەرمیی جەستە
پەککەوتنی سییەکان
گیانلەدەستدان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ