خانمە ئەکتەرێکی هیندی کە ''بەکارهێنەری دەرمانەکانی دژەپیری بوو''، گیانی لەدەستدا

30-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

شێفالی جاریوالا، خانمە ئەکتەری 42 ساڵی هیندی کە یەکێک بووە لە ئەستێرە دیارەکانی فیلمە هیندییەکانی ساڵانی 2000ـەکان، گیانی لەدەستدا، پزیشکان دەڵێن، جەڵتە لێی داوە و دڵی وەستاوە.
 
بەگوتەی پاراگ تیاگی هاوژینی، لە نەخۆشخانەی فرەپسپۆڕیی بێلێڤیو لە هیندستان گیانی لەدەستداوە و پزیشکانی ئەوێ هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ دابەزینی زۆری پەستانی خوێن.
 
بەپێی دواین راپۆرتەکانی دادپزیشکیی نەخۆشخانەی R.N. Cooper لە مۆمبای، شێفالی پەستانی خوێنی زۆر دابەزیوە و گیانی لەدەستداوە. ئەو بەڕۆژوو بووە.
 
بنکەی پۆلیسی ئەمبوولی لە مۆمبای ئاشکرای دەکات، دوو قوتوو دەنکۆڵەی دژەپیربوون و ڤیتامین و درەوشانەوەی پێستیان لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەی دۆزیوەتەوە، ئاژانسەکانی هیندستانیش بڵاویان کردووەتەوە کە شێفالی سەرەڕای بەڕۆژووبوونی، دەرزییەکی دژەپیریی بەکارهێناوە کە ساڵانی رابردوو لەلایەن پزیشکەکەیەوە بۆی نووسراوە.
 
بەڵام ماڵباتی ئەو ئەکتەرە رەتی دەکەنەوە کە بەبێ راوێژی پزیشک بەکاری هێنابێتن.
 
میکا سینگ، ئەستێرەی هیندی لە پەڕەی ئینستاگرامەکەی نووسیویەتی، ''بە سەختی تووشی شۆک بووم و هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەم بۆ لەدەستدانی شێفالی''.
 
 
پسپۆڕێکی پێست و جوانکاری هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی دەرمانەکانی سپیکردنەوەی پێست کە بە هەڵە بەکاردەهێندرێن. {بابەتەکە ببینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.