بەرپرسێکی تەندروستیی سۆران: فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر تووندترین سزای لەسەرە
رووداو - تەندروستی
بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 30 نۆرینگە و دەرمانخانە داخراون، تەنیا ئەم هەفتەیەش چوار نۆرینگە و تاقیگەیەک داخراون.
زیاد حەسەن، بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران دەڵێت: بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونەکانمان بۆ نەهێشتنی دەرمانی قاچاخ و دەبێت نۆرینگە و دەرمانخانەکان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
زیاد حەسەن گوتی، هەر نۆرینگە و دەرمانخانەیەک دەرمانی بێ ستیکەر بفرۆشێت، دادگایی دەکرێت.
وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردووەتەوە، نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی لە سۆران دراوەتەوە دادگە کە دەرمانی حکومی و قاچی تێدابووە. {زانیاریی زیاتر}