لە سۆران نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی دەدرێتە دادگە؛ دەرمانی قاچاخی تێدا بووە

29-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردووەتەوە، نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی لە سۆران دراوەتەوە دادگە کە دەرمانی حکومی و قاچی تێدابووە.
 
هەر لەبارەی ئەو نۆرینگەیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران ئاشکرای دەکات، 'نۆرینگەی شیفا' لە ناوەندی سۆرانە و 20 پاکەت و 49 شیت دەرمانی حکومی MHO و 95 پاکەت و 15 شیت دەرمانی قاچاخی تێدا بووە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-6-2025 زیاد حەسەن، بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، ئەو نۆرینگەیە دەرمانی ماوە بەسەرچووشی تێدا بووە و خاوەنەکەی ماوەیەک لە نەخۆشخانەکان خۆبەخشی کردووە، بەڵام ئێستا وازی هێناوە و نۆرینگەکەی کردووەتەوە.
 
زیاد حەسەن دەڵێت: بۆ سزاکانی سەر نۆرینگەکە لەلای دادگە یەکلایی دەبێتەوە و تەندروستیی سۆران لە هەڵمەتی بەدواداچوون بۆ دەرمانی قاچاخ و سەرپێچیکردن بەردەوامە.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا لە سلێمانیش، کۆگەیەکی شاراوەی پڕ لە دەرمانی قاچاخ دەستی بەسەرداگیرا؛ پزیشکێکی دەرمانسازی دەڵێت: باشترین رێگەی ناسینەوەی دەرمانی قاچاخ ئەوەیە کە ستیکەری پێوە نییە، دەرمانە قاچاخەکانیش بە مەترسی ناودەبات چونکە؛
 
- بە رێگەی نایاسایی، نازانستی و نەگونجاو هاوردە دەکرێن.
- بەهیچ فیلتەرێکی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵدا تێناپەڕن.
- دەشێت لەکاتی هاوردەکردنیان لەنێو ساردکەرەوەدا نەبن و پلەی گەرمیی زۆریان بەرکەوتبێت.
- زۆرجار مادەکانی نێو دەرمانەکە خراپ بوون، چونکە بە نازانستی هاوردەکراون.
- دەشێت مادەی چالاککەری نێو دەرمانەکەی تێدا نەبێت.
- لە ئەگەری هەر ناڕێکی و خراپییەک لە دەرمانەکە، ناتواندرێت سەرچاوەی بەرهەمهێنانی بدۆزرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."