رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لەبارەی دەرمانەکانی سپیکردنەوەی پێست رایدەگەیێنێت، ئەوە مادەی گلوتاسیۆنە کە مەترسیدارە و جەستەی کەسەکە بەجۆرێک لێدەکات وەکو کوڵان وایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30-6-2025 د. هێمن زەمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ژەهراویبوونی گورچیلە و جگەر، گەنینی خوێن و کەمبوونەوەی پەستانی خوێن لێکەوتە باوە مەترسیدارەکانی دەرزیی سپیکردنەوەی پێستن.
د. هێمن زەمان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، ''گوێ لە رێکلام و پڕوپاگەندەی بازرگانیی بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژەپیربوون نەگرن، چونکە ئەوانە داون و زیانێکی زۆری تەندروستییان هەیە''.
ئەم بابەتە دوای ئەوە دێت کە شێفالی جاریوالا، خانمە ئەکتەری 42 ساڵی هیندی کە ''بەکارهێنەری دەرمانەکانی دژەپیری بوو''، گیانی لەدەستدا. {درێژەی بابەت لێرەوە ببینە}
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ