لە میسر خانمێک دوای نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری، گیان لەدەستدەدات

رووداو - تەندروستی

خانمێکی میسریی 26 ساڵ دوای ئەوەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی بۆ دەکرێت، دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت و گیان لەدەستدەدات.
 
خانمێکی 26 ساڵ لە میسر، دوای ئەوەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی بۆ دەکرێت، دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت و گیان لەدەستدەدات، ریهام سەعید، برای ئەو خانمە دەڵێت: تووشی جەڵتەی دڵ، هەوکردنی زۆر و ئاوسان بووە، پاشان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو خانمە لە سەروبەندی خۆئامادەکردن بووە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی، بەڵام نەگەیشت بەو رۆژە!
 
بەگوێرەی ئەو نەخۆشخانەیەی کە ئەو خانمەی لێبووە، بە کاریگەریی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی جەستە وایلێهاتووە. ماڵباتەکەشی رایدەگەیێنن، سکاڵایان دژی ئەو سەنتەرە تۆمار کردووە کە نەشتەرگەرییە جوانکارییەکەیان بۆ خانمەکە کردووە.
 
ئەو خانمە بڕیار وابووە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا ئاهەنگی هاوسەرگیری بکات و ئەو کارەشی هەر لە سەروبەندی ئامادەکارییەکان بووە بۆ ئاهەنگەکەی.
 
ئەم جۆرە رووداوە بەم دواییانە لە هەرێمی کوردستانیش تۆمار کراون، کە خانمێک لە سلێمانی بووە قوربانی، ئەو خانمە ناوی شۆخان بوو، دوای هەواڵی گیانلەدەستدانی شۆخانی 36 ساڵان، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، هەر پزیشکێک نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بکات، بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت.
 
هەموو شتێک لەبارەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بزانە