ناوی ئەو پزیشکە ئاشکرا دەکرێت کە نەخۆشێکی دوای نەشتەرگەریی جوانکاری، گیانی لەدەستدا

24-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رۆژی سێشەممە خانمێک لە سلێمانی دوای نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری گیانی لەدەستدا و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش ئەمڕۆ رایدەگەیێنێت، سزای ئەو پزیشکە دەدرێت کە نەشتەرگەرییەکەی کردووە، چونکە پسپۆڕییەکەی هی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە نییە.
 
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، د. ئارام عەبدوڵڵا محەممەد سزا دەدرێت و تاوەکو کۆتاییهاتینی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی شۆخان عەبدوڵڵا کە دوای نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری گیانی لەدەستدا، بڕوانامەکەی رادەگیرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-4-2025 وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا روونی کردووەتەوە، د. ئارام عەبدوڵڵا محەممەد پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتییە و ئەوەش جۆرێکی سەرپێچییە کە ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەی کردووە، چونکە دەبێت پسپۆڕانی نەشتەرگەریی جوانکاری بیکەن.
 
هەروەها ئاماژەی بە پێبژاردنی نەخۆشخانەی سەفینی تایبەت لە سلێمانی کرد و بڕیاری داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەرییشی لەو نەخۆشخانەیە دا، چونکە نەشتەرگەرییەکە لەوێ کراوە.
 
دوای هەواڵی گیانلەدەستدانی شۆخان عەبدوڵڵای 36 ساڵان، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، هەر پزیشکێک نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بکات، بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.