رووداو-سلێمانى
ئەندامێکى سەرکردایەتیی یەکێتى پێیوایە ئێستا ژمارەیەک کادر لە نێو پارتى و یەکێتییەوە گەیشتوونەتە نێو پۆستەکان و رۆژانە لە میدیاکان دەردەکەون کادرە تووند و رەخنەگرەکانن و هەر ئەوەش وایکردووە نێوانى پارتى و یەکێتى بەو خراپییەى ئێستا ببینرێ. نەرمین عوسمان دەڵێ: "هێشتا لەسەر ئاستى سەرکردایەتى پەیوەندیمان لەگەڵ پارتى باشە"، هەروەها گوتیشى نزیکیى حیزبەکەی ئەوان لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، بۆ دژایەتیکردنى پارتى نییە و گوتى: "دەمانەوێ گوتارێکى هاوبەش هەبێت بەرامبەر PKK و هەر بەشێکى دیکەى کوردستان".
رووداو: کاتێک سەیرى رووداوەکان و کاردانەوەکان دەکەیت، وا تێدەگەیت کە پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و پارتى لەوپەڕى خراپیدایە، ئەمە راستە؟
نەرمین عوسمان: پەیوەندیى نێوان یەکێتى و پارتى لە خراپترین دۆخدا نییە، بەڵکو پەیوەندى بە چەند شتێکەوە هەیە کە دەبێت بەوردى سەیرى بکرێت. من واتێدەگەم پەیوەندییەکە بەوشێوەیەش خراپ نییە، بەڵام لاى خۆمەوە لەو ماوەیەدا لێکۆڵینەوەیەکم کرد لەسەر ئەو پەیوەندییە، کە ئەگەر ئاڵۆزییەکیش درووستبووبێ بۆ کاتى هەڵبژاردنەکان دەگەڕێتەوە نەک دواتر. چونکە بینیمان لەکاتى هەڵبژاردنەکاندا، چ ئەوەى لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا و چ ئەوەى لە بەغدا ئەنجامدرا، ئەو کاندیدانەى پارتى و یەکێتى کە گوتارى تووندیان بەرامبەر یەک هەبوو و دەنگى زۆریان بەدەستهێناوە. واتە ئەو کادیرانەى یەکێتى و پارتى کە چوونەتە پەرلەمان و ئەنجوومەنى پارێزگا، کە لە قسەکردن و هەڵوێستەکانیاندا بەرامبەر حیزبەکانى یەکدى تووند بوون و هەمیشە بە زمانى رەخنە قسەیانکردووە.
رووداو: کەواتە تاوەکو یەکێتى و پارتى دووربن لەیەکەوە دەنگدەرانى ئەو دوو حیزبە پێشوازى لێدەکەن؟
نەرمین عوسمان: بەڵێ وایە، هاووڵاتى دەنگ دەدات نەک سەرکردایەتى. وەک گوتم ئەو کاندیدانە دەنگى زۆریان هێناوە، بەڵام لەسەر ئاستى سەرکردایەتییەکان وانییە. بەپێچەوانەوە لەنێو سەرکردایەتییەکاندا پەیوەندییەکە باشترە. هێشتا گوتارى هاوبەشى زۆرمان هەیە. دەبێ بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنى ستراتیژیی نێوانمان، خەڵکێکى زۆرى ناو یەکێتى پێیوابوو ئێمە لە زۆر شتدا مەغدوورین، هەر لە دابەشکردنى پۆستەکان و پێگەمان لەنێو ئەنجوومەنى وەزیران و لە سەرۆکایەتى هەرێمی کوردستان و پۆستەکانى دیکەدا، ئەمە وایکردبوو چەند لیژنەیەک دروستبکەین بۆ پێداچوونەوە بە رێککەوتنى ستراتیژیدا. خەڵکێکیش هەیە لەو رێککەوتنە ستراتیژییە زەرەرمەند بوون.
رووداو: وەک کێ؟
نەرمین عوسمان: وەک ئەوانەى شەڕى ناوخۆ، دابەشکردنى پۆستەکان، لە ئاسایش و دامەزراندن و چەند نموونەیەکى دیکە، خۆ رەنگە ئەو بیرکردنەوانەش واقیعى نەبن، بەڵام ئەو هەستى مەغدووریەتە دروست ببوو. ئێستا گوتارى تووند لەنێو حیزبەکان پەرەیسەندووە و ئەگەر رێگەى لێنەگیرێ خراپە و تەشەنە دەستێنێت. دەبێ رێککەوتنى ستراتیژى وەک خۆى ببیندرێ و ئێستاش پێویستە لەنێوان هەموو لایەنەکاندا هەبێت، چونکە ئەو رێککەوتنە تەنیا بۆ پۆست دابەشکردن نییە، تەنیا بۆ ئەوەش نییە بڵێى مودیرێک بۆ تۆ و مودیرێک بۆ من. تەنەکەیەک نەوت بۆ تۆ و تەنەکەیەک بۆ من. ئەو رێککەوتنە هێندەش بۆ پرسە نەتەوایەتییەکانە. بەڵام من تێبینیی دیکەم بۆ دروست بوو. لەم ناوچەیە هەموو هێرش دەکەنە سەر یەکێتى وەک ئەوەى هەرچى لەو دونیایە خراپ دەبێ یەکێتى خراپیکردووە. کاتێک دەنگمان کەم هێنا، 24 سەعات دەیانگوت بۆ دەنگتان کەمهێنا؟ کە دەنگمان زۆر هێنا، دەیانگوت بۆ دەنگتان زۆر هێنا؟
رووداو: سەربارى هەموو ئەوانەش هێشتا لەسەر ئاستى سەرکردەکان ناکۆکى لەنێوان ئێوە و پارتى دەبینرێ، بۆنموونە پشتیوانییە زۆرەکەى ئێوە بۆ PKK و یەپەگە، کە لەڕووى میدیاییەوە زۆر بایەخیان پێدەدەن و پارتیش پێیوایە ئێوە زۆر گەورەیان دەکەن؟
یەکێتی PKKی گەورە نەکردووە
نەرمین عوسمان: خۆى مەسەلەکە لە تێڕوانین و گوتارى جیاوازدایە بۆ PKK یان بەشەکانى دیکەى کوردستان. ئێمە گەورەمان نەکردوون. ئەوەش پەیوەندیى بە نەبوونى گوتارى هاوبەشەوە هەیە.
رووداو: ئێوە وەک یەکێتى داواى چی دەکەن و دەتانەوێ چۆن مامەڵە لەگەڵ PKK و یەپەگە بکرێ؟
نەرمین عوسمان : ئێمە دەمانەوێ بەرامبەر بەشەکانى دیکەى کوردستان گوتارێکى هاوبەشى کوردى دروست بکرێ، نەک گوتارى حیزبى. واتە هەموو حیزبەکان خاوەنى یەک گوتارى هاوبەش بن لەوبارەیەوە.
رووداو: ئێستا میدیاى یەکێتى زۆر باسى رۆڵى PKK و یەپەگە دەکات لە چیاى شنگال، ئێوە پشتیوانى لە دروستکردنى کانتۆنى شنگال دەکەن؟
نەرمین عوسمان: پێمان باش نییە. واشیدەبینین کە شنگال پێویستى بە ئازادکردن هەیە نەک کانتۆن. هەموو لایەکمان بڕوامان وایە دەبێ شنگال ئازاد بکرێ و کار بۆ ئەوەش دەکەین. لەوبارەیەوە بۆچوونى جیاوازمان نییە.
رووداو: لەم رۆژانەشدا رووبەڕووى رەخنەیەکى دیکە بوونەوە، ئەویش کاتێک هادى عامرى، دواى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى لەگەڵ د. نەجمەدین کەریم، هێرشى کردە سەر پێشمەرگە و تەنانەت داواى چوونە دەرەوەى پێشمەرگەشى کرد لە کەرکووک. ئێوە بۆخۆشتان رەخنەتان لە د.نەجمەدین نەبوو؟
نەرمین عوسمان: هادى عامرى کاتێک ئەو قسانەى کردووە کە لە جێگەیەکى دیکە بووە و د. نەجمەدینى لەگەڵ نەبووە.
رووداو: بەڵام پێشوازیکردن لە عامرى بۆ کەرکووک ئاساییە؟
نەرمین عوسمان: ناکرێت پێشوازى لێنەکەیت، ئەى بۆچى ئەسیل نوجێفى لە هەولێرەوە قسەدەکات و دەڵێ کە مووسڵ رزگارکرا ناهێڵین یەک هێز و میلیشیا بچێتە نێو مووسڵەوە. خۆ ئەوانیش بە پێشمەرگە دەڵێن میلیشیا، ئەى ئەسیل نوجێفى بۆ پێشوازیى لێدەکرێت؟ خۆ ئەویش هەمان گوتاریدا.
رووداو: د. نەجمەدین وەک پارێزگارى کەرکووک دەمێنێتەوە یان دەچێتە بەغدا؟
نەرمین عوسمان: ئەو بەڵێنى بە خەڵکى کەرکووک داوە لەوێ وەک پارێزگارى کەرکووک بمێنێتەوە، بۆیە ئەو هەر پارێزگارى کەرکووک دەبێت و ناچێتە بەغدا بۆ پەرلەمان.
رووداو: گفتوگۆکان لەسەر حکومەتى بەغدا باش دەرناکەون بۆ پێکهێنانى حکومەت؟
نەرمین عوسمان: تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان خراپن و دۆخى کورد باش دەرناکەوێت، بەپێى ئەو پشکانەى بۆى دانراوە و کارنامەى حکومەتەکە. هەم لەڕووى ئابووریشەوە، بەڵام بڕواشموایە کورد بەشداریى ئەو حکومەتە ناکات ئەگەر نیەتێکى باش نەبینێ لەبارەى مادەى 140 و کێشەکانى دیکەوە.
رووداو: تۆ پێشتر جێگرى سەرۆکى لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى ماددەى 140 بوویت، نییەتى باش بۆ ماددەى 140 چییە؟
نەرمین عوسمان: جارێ لەبارەى مادەى 140ەوە من واهەستدەکەم کە کێشەیەکمان هەیە لەلاى خۆمانەوە، ئەویش ئەوەیە کە خۆمان روانگەمان روون نییە بۆ ئەو بابەتە. چەند خاڵێک هەیە هێشتا خۆشمان نازانین چۆنە. باشە سنوورە ئیدارییەکەمان چۆنە، خۆ هێشتا ئەمە لەلاى خۆمان وەک کورد روون نییە. تاوەکو ئێستا نازانین ریفراندۆم چۆن دەکەین. ئایا لەسەر ئاستى پارێزگا دەیکەین یان چى؟ سنوورە ئیدارییەکانى ئێمە کامانەن؟ لەلایەکى دیکەوە شەڕى داعش و بوونى داعش هەیە لە هەندێک لە ناوچەکان. کات بۆ ریفراندۆم لەبارە یان نا؟ خۆ هێشتا سەرکردایەتى کورد بۆخۆشى ئەوە نازانێ. ئەى کە ریفراندۆم کرا و ئەو ناوچانە گەڕانەوە سەر هەرێمى کوردستان، ئینجا کێ قەرەبوو دەکاتەوە؟ خۆ هێشتا بەشێکى هاوردە و ئاوارەکانیش قەرەبوو نەکراونەتەوە و دواتر مافى خۆیانە داواى قەرەبووەکەیان بکەن. حکومەتى بەغدا ئەو قەرەبووە دەکاتەوە یان حکومەتى هەرێمی کوردستان؟ من زۆر بەدواى ماددەى 140دا رۆیشتووم و روون نییە بەلامەوە ئەو بابەتانە چۆن دەبن.
رووداو: حەنان فەتلاوى بە شانازییەوە گوتبووى چەند ساڵێک رێگر بووم لەبەردەم جێبەجێکردنى ماددەى 140، ئایا ئەو دەیتوانى بەتەنیا ببێتە رێگر لەوبارەیەوە؟
نەرمین عوسمان: بەڵێ، هەمیشە رێگر هەبووە و ئەویش یەکێک بووە لە رێگرەکان لەبەردەم ئەو ماددەیەدا. تەنانەت حکومەت بۆخۆیشى رێگر بوو. خۆ من ئەوکاتانە بەردەوام هاوارم دەکرد. بۆنموونە هەندێک بابەتى وەک هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانى ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (مەجلیس قیادە سەورە)، کە حکومەت خۆى دەیتوانى ئەوە بکات، کەچى حکومەت بۆئەوەى دوایبخات دەینارد بۆ پەرلەمان بۆئەوەى بکەوێتە بەردەم موناقەشە و بێنە و بەردەى پەرلەمانتاران. یان دابەشکردنى زەوى و گرێبەستە کشتوکاڵییەکان، کە هەموو ئەوانە دەکرا حکومەت خۆى چارەسەریان بکات و ئەویش دەینارد بۆ پەرلەمان. یان پارەیەکى کەمى بۆ قەرەبوو تەرخاندەکرد بۆئەوەى بەردەوام درێژ ببێتەوە. حەنان فەتلاوى تەنیا کەسێکى ناو لیژنەکە بووە و رەنگە سیاسەتى حیزبەکەى جێبەجێ کردبێ.
رووداو :دەگوترێ ئێوە و پارتی لەمەشدا یەک بۆچوونتان نییە، لە مەسەلەى ماددەى 140دا؟
پارتی و یەکێتی هەرگیز لەسەر ماددەی 140 ناکۆکیی بچووکیشیان نەبووە
نەرمین عوسمان: نەخێر، من و کاک محەممەد ئیحسان، یەک هەڵوێست و یەک بۆچوون بووین بە بەردەوامى، هەرشتێک هاتبێتە پێشەوە سەرکردایەتى حیزبەکانى خۆمان ئاگادارکردووەتەوە و هەرگیز رۆژێک لە رۆژان پارتى و یەکێتى لەسەر ماددەى 140 ناکۆکییەکى بچووکیشیان نەبووە.
رووداو: بەڵام لەو رۆژانەى پێشوودا بینیمان کە سەرۆکى هەرێمی کوردستان گوتى ماددەى 140 جێبەجێ بووە، کەچى گوێمان لە سەرکردەى یەکێتیش بوو دەیگوت دەبێ ئەوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندى جێبەجێ بکرێت و ماددەیەکى دەستوورییە؟
کاک مەسعود نەیگوتووە ماددەی 140 تەواو جێبەجێ بووە
نەرمین عوسمان: لە وتارەکەیدا کاک مەسعود مەبەستى لەوە نەبوو کە ماددەى 140 تەواو جێبەجێ بووە، مەبەستى ئەوەبوو کە هێزى پێشمەرگە لەناو کەرکووکدایە و دەبێ شێوازێکى دیکە بگیرێتە بەر بۆ ئەو مەبەستە. ئەگەر مەبەستى لەوە بووایە، شاندى نەدەناردەوە بۆ بەغدا بۆئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتدا بکەن و یەکێک لە خاڵەکانیش ماددەى 140 بێت.
رووداو : دەکرێ هێشتا جێگاى گفتوگۆ بێت لەگەڵ بەغدا؟
نەرمین عوسمان: بەڵێ، تاوەکو لە چوارچێوەى عێراقدا بیت ئەوە رێگاتە و دەبێ گفتوگۆى لەسەر بکەیت.
رووداو: پێشمەرگە دەکشێتەوە لە کەرکووک ؟
نەرمین عوسمان: نەخێر، جێگەى گفتوگۆ نییە و پێشمەرگە لە کەرکووک ناکشێتەوە. هەموو حیزبەکان هاوڕان لەوەدا کە نابێ پێشمەرگە لە کەرکووک بکشێتەوە و و ناشکشێتەوە.
رووداو: کە ریفراندۆمت ئەنجامدا چ پێویست بە قەرەبوو دەمێنێ؟
نەرمین عوسمان: ئاخر تۆ بەهەزاران کەست قەرەبوو کردووەتەوە، کەواتە ئەى ئەوانەى قەرەبوو نەکراونەتەوە، ئایا ئەوان لەمافى خۆیان خۆشدەبن؟ بێگومان خۆشنابن.
رووداو: بەڵام قەرەبووش کراونەتەوە و لەناو کەرکووک ماون و لە ریفراندۆمیش دەبنە کێشە؟
نەرمین عوسمان: شێوازى قەرەبووکردنەوەکە بەشێوەیەک ئەنجامدراوە کە ئەگەر نەشگەڕابێتەوە بۆ شارى خۆى ناتوانێ بەشداری لە ریفراندۆمدا بکات. چونکە بەڵگەنامەى بارى شارستانى و کۆبۆنى خۆراکەکەى گواستراوەتەوە بۆ شوێنى خۆى. ناشتوانى خەڵک دەربکەیت، چونکە ماددەیەکى دیکەى دەستوریش هەیە و دەڵێ هەموو کەس مافى ئەوەی هەیە لە هەر شوێنێک بیەوێت نیشتەجێ بێت.
رووداو: هێرۆخان داوایکرد کۆنگرە ببەستن، چۆن تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە؟
کاتی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نەهاتووە
نەرمین عوسمان: نامەکەى لە مەکتەبى سیاسییە و لەم حاڵەتەدا کە لە بارى شەڕداین و زۆربەى سەرکردەکانى یەکێتى لە بەرەى شەڕن، کۆنگرە لەم دۆخەدا ئاستەمە ببەسترێ. کاتى کۆنگرە هێشتا دیراسەى زۆرى دەوێ و هێشتا بەرچاومان روون نییە شەڕى داعش چەند دەخایەنێت.
رووداو: ئێوە پێشتر 14 لیژنەتان دروستکرد و ئامادەکارییەکانتان زۆربەى تەواوکرد، پێویستدەکات سەرلەنوێ ئامادەکاری بکەنەوە؟
نەرمین عوسمان :هێشتا ماویەتى، دۆخى نوێ هاتووەتە پێشەوە و هەندێک لە ئامادەکارییەکان دەکرێتەوە. هەندێک دەزگا و مەکتەبى یەکێتى هەن دەبێ چاویان پێدا بخشێنرێتەوە و ئەو شتانە کاتى دەوێ.
رووداو :لەسەر ئەنجوومەنى خۆجێیى سلێمانى بۆ بڕیارى کۆتایى نادەن؟
نەرمین عوسمان: لیژنەمان دروستکردووە بۆ گفتوگۆ و ئەوان قسەدەکەن و ئاگایان لە وردەکارییەکانە.
رووداو: لیژنەش دەڵێن سەرکردەکان لە جەنگدان، باشە بۆ ئێوە کۆبوونەوەیەکى سەرکردایەتى نابەستن و بڕیارى کۆتایى خۆتان نادەن؟
نەرمین عوسمان: داوایان نەکردووە ئێمە کۆببینەوە. ئێمە وەک سەرکردایەتى مەکتەبى سیاسیمان سەرپشک کردووە بۆئەوەى ئەوان بڕیاربدەن لەوبارەیەوە.
رووداو: ئێستا بڕیارە رۆژی 14ی ئەم مانگە ئەو بابەتە یەکلایى بکرێتەوە و یەکێتى وەڵامى کۆتایى ئامادە بکات؟
نەرمین عوسمان : پێشبینى دەکەم لەم ماوەیەدا و بەمزووانە مەسەلەی ئیدارەى خۆجێى سلێمانى یەکلایى ببێتەوە و چارەسەر بکرێت. رەنگە پێش 14ی ئەم مانگەش ئەوە بکرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ