مەفرەزەیەکی داعش كەوتە بۆسەیەکی پێشمەرگە

01-01-2016
یوسف ئەحمەد
نیشانەکردن پێشمەرگە داعش ناوەران
A+ A-

رووداو- دهۆک 

لە میحوەری ناوەران 7 چەكداری داعش لەكاتی هەوڵدان بۆ هێرشكردن، كەوتنە بۆسەیەکی پێشمەرگەوە و سەرجەمیان كوژران.

سەربەست تروانشی، سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێوارەی رۆژی هەینی 1/1/2016، مەفرەزەیەکی داعش کە لە 7 چەکدار پێکهاتبوو، لە میحوەری ناوەران كەوتنە بۆسەیەکی پێشمەرگەوە و سەرجەمیان كوژران".

بە گوتەی سەربەست تراونشی، ئەو چەكدارانەی داعش هەوڵی دزەكرنیان بۆ نێو سەنگەرێكی پێشمەرگە داوە، بەڵام پێش گەیشتنیان كەوتوونە بۆسەیەکی پێشمەرگە و سەرجەمیان کوژراون.

سەربەست تروانشی ئاماژەی بەوەش کرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ زرێپۆشێکی داعش کە چەند چەکدارێکی تێدابووە، لە رێگەی موسڵ - خرساباد لەلایەن پێشمەرگە تێکشکێنراوە و سەرنشینەكانی کوژراون.

میحوەری ناوەرانی هێزی پێشمەرگە دەكەوێتە دەشتی نەینەواو كەمتر لە 10 كیلۆمەتر لە شاری موسڵەوە دوورە، نزیكی ئەو میحوەرەش وایكردووە بەردەوام پێكدادانی تێدا رووبدات. لە ماوەی رابردووداو چەندینجار چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام تێكشكێندراون.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە